پێنجشەممە, ئایار 29, 2025
spot_img
سەرەکیئەدەب و هۆنەرلە هەر چوار لاوە بە زیکری تۆ دەورەدراوم

لە هەر چوار لاوە بە زیکری تۆ دەورەدراوم

لە هەر چوار لاوە بە زیکری تۆ دەورەدراوم

مەهدی گلی

جوانی ڕووت وەک گوڵی بەهار سور و

سپی وەك مانگە شەو دراوشاوە

ڕێگا کەت بەستراوەتەوە

بە هەموو جۆرە گوڵێکی بۆنخۆش و

رەنگاو ڕەنگ نازدارەكەم

تامەزرۆیی دڵ بۆ بینینی تۆ

وەك تامەزرۆیی ماسییەكە لە وشكانی بۆ ئاو

پێم بڵێ ئەگەر لەبەر چاوم کەوتی

چیت بەسەر دێت لە ناكاو؟

من ناچمە خوارەوەی تۆ

پێم باشە تۆ بەرز ببێتە وەكو مێینەی هەلو

دەستم بگری لە ئاسمان .

پێكەوە شای بكەین من وتو

شکۆمەندی من، تۆ لە سەرووی تاڵیی

شکاندنەوە، لە تاڵیی هەڵسانەوە

گوڵە جوانەکەم ژیانمان پڕە لە بەختەوەری .

لەگەڵ یەکتری شەو تا شەبەق دەنوشین

مەی خوشەویستی

زۆر بۆنت ناکەم تا وشک نەبی

ناهێلم بێ ئاوو بمینی

تا هەر بە تەڕی وجوان گەشا وەبی

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین