دووشەممە, ئایار 19, 2025
spot_img
سەرەکیسیاسیئایا هیندستان هێرش دەڪاتە سەر گروپە تیرۆریستییەڪان کە سەر بە پاڪستانن؟

ئایا هیندستان هێرش دەڪاتە سەر گروپە تیرۆریستییەڪان کە سەر بە پاڪستانن؟

مەهدی گلی

“ئەگە ئەو شەڕە ڕوویدا ئەوڪات بە دڵنیاییەوە پەرەسەندنێڪی زۆر گەورەتر دەبێت”.
چونڪو تا ئێستا ڕوون نییە ڪە هێرشی سەربازی هیندستان بۆ سەر پاڪستان بە چ شێوەیەڪ دەبێت، ئەویش ئەگەر روو بدات. بەڵام پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایا دەتوانێت هێرشی ڪۆماندۆ، هێرشی ئاسمانی، یان ئەوەی ئێستا لە رۆژنامەڪانی جیهانی زۆر باسی لێوە دەڪرێت، هێرشی فڕۆڪەی بێفڕۆڪەوان دەبێت؟. بە وتەی سەرۆڪی گروپی توێژینەوەی ئاسیا لە دامەزراوەی سیاسەتی ستراتیژی، خۆ ئامادەڪردنی یەڪەمی لەو شێوەیە وەڵامی پاڪستانی بەدوای خۆیدا دێنێت. بۆیەگەرەڪە هەردوولا ڪە ئەرڪی سەرشانیانە ڕێگە نەدەن ململانێڪان زیاتر پەرە بسێنێت. هیچ ڪام لە لایەنەڪان هیچ بەرژەوەندییەڪیان لە ململانێیەڪی بەرفراوانی ناوچەییدا نییە .

بۆچی هەردوولا شەڕێڪی گەورەی ناوچەیییان ناوێت؟

هۆڪارەڪانی پشت ئەم ڪارە چەندن. هیندستان گەورەترین تەحەدای ئەمنی خۆی بەو شێوەیە دەبینێت ڪە لە چین بێت نەوەڪ پاڪستان، زۆرێڪ لە هێزەڪان لەسەر سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات جێگیرن، هێزێڪ ڪە هیندستان ناتوانێت لە ململانێیەڪی گەورەی ئەگەری لەگەڵ پاڪستاندا بەڪاری بهێنێت. لە پاڪستان هیچ بەرژەوەندییەڪ بۆ هەڵڪشانی گەورە نییە، چونڪە دۆخی ئابووری وڵاتەڪە خراپە. وەڪ داتاڪانی بانڪی نێودەوڵەتی دەریدەخەن، پاڪستان لە ساڵی ١٩٧٣دا زۆرترین داهاتی سەرتاسەری لە باشووری ئاسیادا هەبووە و ئێستا لە پلەی دووەم و یانیش سێهەم دایە لە ناوچەکەدا.

شرۆڤەڪاران پێیان وایە ڪە. “گرفتە ئەمنییەڪان لەسەر سنووری ڕۆژئاوا لەگەڵ ئەفغانستانیش سەرنجی سیاسەتی ئەمنی حڪومەتی پاڪستان ڕادەڪێشێت. زۆرجار پێڪدادان لەگەڵ
“تاڵیبان ڪە بە ڕەچەڵەڪ پاڪستانیە ڕوودەدات، ڪە هەوڵدەدەن لە ئەفغانستانەوە دزە بڪەنە ناو پاڪستانەوە بۆ ئەوەی هێرشی تێدا ئەنجام بدەنبۆ سەر هیندستان”.

ئایا هێشتا ململانێڪان بەردەوام دەبێت؟

“هێرشە تیرۆریستییەڪە تەواوی گێڕانەوەی ڕژێمی مودیی تێڪداوە”. حڪومەتی هیندستان چەندین جار بانگەشەی ئەوە دەڪات ڪە دۆخی ئەمنی لە ڪشمیر باشتر بووە، ئەم جۆرە هێرشانە ئەوە دەردەخەن ڪە هەرێم ئەوەندە ئارام نییە ڪە حڪومەت بانگەشەی بۆ دەڪات، بۆیە پێویستە مودی بە هێزی سەربازی وەڵام بداتەوە. لە لایەڪی ترەوە فەرمانڕەواڪانی پاڪستان گەڕاونەتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەدەی بیستەم. عاسم مونیر، سەرۆڪی ئەرڪانی سوپای پاڪستان لە وتارێڪدا ڕایگەیاند، پێشتر پاڪستان سێ جەنگی لەسەر ڪشمیر ئەنجامداوە و دە جەنگی دیڪەش دەجەنگێت!

پاڪستان ڪاریگەریی زیاتری بەدەستهێناوە و بە ڪردەوە دەستڕاگەیشتنێڪی بێسنووری بە سەرچاوەڪانی دەوڵەتەوە هەیە”.
بۆیە من پێموایە ئەگەری زۆر هەیە ڪە لەگەڵ هیندستان دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی گەلی پاڪستان لە پشت ئەو سەربازی و داخستنی ڕیزەوە یەڪبگرن”.

هەڵوێستی ئیسرائیل لە بەرامبەر بە هیندستان.
ئیسرائیل چەندین ساڵە بەدەستی گروپە ئیرۆرستیە بەناو ئیسلامی دەناڵێنێ .بۆیە پشتگیری خۆی بۆ هیندستان راگەیاند. هەر بۆیە
ئەو گرژیەیەی ڪە لە ماوەڪانی رابوردو لەنێوان هیندستان و پاڪستان  روویاندا،  ئیسرائیل خێرا “پشتیوانی خۆی بۆ هیندستان” دووپاتڪردەوە، دوای ئەوەی نیودەلهی هێرشی مووشەڪی بۆ سەر نۆ شوێنی دیاریڪراوی پاڪستان ڕاگەیاند. لە ڪاتێڪدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆڪی ئەمریڪا، پەرەسەندنی گرژییەڪانی هیندستان و پاڪستانی بە ترسناڪ وەسف ڪرد، هۆشداری نێودەوڵەتی و ناوچەیی بڵاوڪرایەوە ڪە جیهان بەرگەی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی نێوان هەردوو دراوسێی خاوەن چەڪی ئەتۆمی ناگرێت.
بەهەرحاڵ: من پێموایە زۆر زەحمەتە بگاتە ئەو راددەیە ڪە شەر لەنێوان ئەو دوو وڵاتە روو بدات، چونڪو ئەگەر شەر لە نێوانیان روو بدات، من بەدوری نابینم لەو نێوانەدا چەڪی ئەتۆمی بەڪار بهێندرێت ئەگەر ئەو شەڕە روو بدات، ئەوە شەری جیهانی سێیەم دەست پێڪات،
(حرب العالمیة الثالثة)

سەرنج و تێبینی

هیڤییە کومێنتا خۆ بنڤیسە
ناڤ

پێنگاڤ
پێنگاڤhttps://www.stepmagazine.org
گـۆڤـارەکـا سـەربـەخـۆ گـشـتیـیـە، ل وەلاتـێ کـەنەدا دەردکـەڤـیـت.
بابەتێن پەیوەندیدار
- Advertisment -spot_img

نویترین

تروما چییە؟

بەلەنگازی