مەهدی گلی
عێراق، لە مێژووی خۆیدا بە قۆناغێکی گرینگدا تێدەپەڕێت، کە تەحەددای سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لەیەکتردا تێکەڵ دەبن وهەردەم بارودۆخێکی ئاڵۆز پێکدەهێنن. لەم هەلومەرجەدا، بۆ تێگەیشتن لە ئێستا و خۆئامادەکردن بۆ داهاتوو، ئاوڕێک لە ڕابردووی سیاسی عێراق بدرێتەوە، وە ئەوچەندەیش زۆر پێویستە.
مێژووی سیاسی عێراق بە دەیان ساڵە هەر بە شەڕ تێوەگڵە، لەو دەیانساڵەدا چەندین گۆڕانکاری ڕیشەیی بەخۆیەوە بینیوە، لە پاشایەتییەوە تا دەگاتە دەسەڵاتی حوکمڕانی کۆماری، پاشان داگیرکردنی ئەمریکا ودوواجار ئێران لە ساڵی ٢٠٠٣. هەر قۆناغێک شوێن پەنجەی خۆی لەسەر دیمەنی سیاسی لەو ماوەیەدا بەجێهێشتووە.
ئەمڕۆ عێراق ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبێتەوە، دیارترینیان گەندەڵی سیاسی و تایبەت ئاڵۆزیکانی نێوان هەولێر و بەغدا، لەدووای ئازادی عێراق پشتبەستنی زۆر بە نەوتە. ئەم تەحەددایانە ڕێگری لە پێشکەوتن و گەشەسەندنی وڵات دەکەن، هەروەها کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابووری عێڕاق هەیە.
لەبەر ڕۆشنایی ئەم تەحەددایانە، ڕۆڵی گەنجانی عێراق وەک هێزێکی پۆتانسێلی بۆ گۆڕانکاری سەرهەڵدەدات. گەنجان لەڕێگەی بەشداری کارا لە پڕۆسەی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەتوانن بەشداری بکەن لە بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ عێراق.
ئایندەی سیاسی عێراق پەیوەستە بە توانای گەلەکەیەوە کە پێکەوە کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی ئێستا. ئەمەش پێویستی بە چاکسازی ڕیشەیی هەیە لە سیستەمی سیاسی و بەهێزکردنی دیموکراسی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. هەروەها پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە لە بواری پەروەردە و ژێرخانی ئابووری بۆ بەهێزکردن و هەمەچەشنکردنی ئابووری.
من پێموایە ، عێراق وەک وڵاتێکی دەوڵەمەند بە مێژوو و کولتوور دەمێنێتەوە، توانای بنیاتنانی ئایندەیەکی گەش هەیە ئەگەر وزە مرۆیی و ماددییەکانی بە شێوەیەکی کاریگەر وەبەربهێنرێت. بەشداری کاریگەر لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، بەتایبەتی گەنجان، کلیلی گەیشتن بە سەقامگیری و گەشەپێدانی بەردەوام دەبێت.
بە دیدی من و هەموو شارەزایانی سیاسی و ئابوری رێشەنبیران ، چۆن عڕاق ڕزگار دەبێت ؟.
هەڵبەت کوردستانیش بەدەست نادادپەروەری و گەندەڵییەکی زەبەلاحەوە دەناڵێت، تائێستا هیچ لایەن وکەسایەتییەک نازانن داهاتی کوردستان چۆن دێت و کێ دەیبات ، چەند بۆ حکومەتە و چەند بۆ بەرپرسان وئەملاو ئەولا دەچێت و ئەوانە کێن؟..
بۆیە پێویستە ئەم خاڵانەی خوارەوە لەلایە حکومەتی کوردستان لەبەرچاو وەربگیرێت .
.) هەر لە بنەڕەتدا دەستی ئێران و میلشیا چەکدارەکانی ببڕدرێت و بەشێکی زۆر لە سیاسی و ئیداری و پەرلەمانتار و پیاوانی بەناو ئاینی ببڕدرێت و بدرێنە دادگا و سەروەت و سامانیان هەرهەمووی بگەرێندرێتەوە بۆ خەزینەی حکومەتی فیدڕاڵ،
.) ئەنجومەنی بەناو دادگای فیدڕالی هەڵبوەشێتەوە ،
.) دەسەڵاتدارێتی لە هەرێمی کوردستان پێداچونەوەیەکی بنەڕەتی بە پوەندیەکانی لەگەڵ بغدا یەکلا بکاتەوە و ئاوڕێک لە ئەو نادادپەرییەو ناخۆشگوزەرانیەی خەڵک و تایبەت مووچە خۆر و خانەنشینان بدات،
.) سەروەت و سامانی مللەت ڕادەستی حکومەت بکرێت ، ئەوجا هەر چ سەروەت و سامانێک بێت..